لە ھەولێر ئافرەتێک بەھۆی رووداوێکی ھاتوچۆ گیانی لەدەست دا
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەھۆی رووداوێکی ھاتوچۆ لە شاری ھەولێر، ئافرەتێک گیانی لەدەست دا.
فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر، راگەیاند: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/6/2017 کاتژمێر 5:30 لەسەر رێگای ھەولێر – گوێڕ، رووداوێکی ھاتوچۆ لە نێوان تانکەرێکی بچووک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ، روویدا، بەداخەوە بەھۆی ئەو رووداوەوە سەرنشینێکی ئۆپڵەکە کە ئافرەتێک بوو، گیانی لەدەست دا".
گوتەبێژی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر، ئەوەشی روون کردەوە: "ھۆکاری کەوتنەوەی ئەو رووداوە، پێچکردنەوەی نایاسایی ئۆپڵەکە بوو، وایکرد بکەوێتە سەر رێڕەوی خێرای تانکەرەکە، ئەویش بە خێرایی زۆرەوە خۆی پێدا کێشا بوون".
BAS NEWS-
