سنە.. بەندکراوێکی کورد سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (هەنگاو)، دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە، ڕۆژی دووشەممەی رابردوو سزای 10 ساڵ بەندکرانی بۆ حوسێن دانشمەند یەکێک لە بەندکراوانی سیاسیی کورد کە لە زیندانی سنە ڕاگیراوە، وەک خۆی پشتڕاست کردەوە.
ناوبراو پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی سنەوە بە تۆمەتی "سیخوڕی و هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی، سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو.
حوسین دانشمەند تەمەن 41 ساڵ و خەڵکی شاری بانەیە کە خەرمانانی 1395 لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکومەتی ئێرانەوە لە شاری مەریوان دەستبەسەر کرا.
حەسەن برای ناوبراویش کە پزیشکە، خەزەڵوەری هەمان ساڵ دەستبەسەر کرا و لەو تاوانەی کە خرابوویە پاڵی بێبەری بوو.
BAS NEWS-
