بوومەلەرزەیەک دھۆکی ھەژاند

بوومەلەرزەیەک دھۆکی ھەژاند


نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بوومەلەرزەیەک سەنتەری شاری دھۆک ھەژاند.



ئومێد مەعسوم، بەڕێوەبەری بوومەلەرزانی و کەشناسی دھۆک، راگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/6/2017 کاتژمێر 1:15 خولەک، بوومەلەرزەیەک سەنتەری شاری دھۆکی ھەژاند، ئەو بوومەلەرزەیەک چیای بەرنیاسی زاوای دابوو، بە قوڵایی 19 کیلۆمەتر بوو، بە گوڕی 3,2 پلەی رێختەر بوو".



بەڕێوەبەری بوومەلەرزانی و کەشناسی دھۆک، ئەوەشی خستەڕوو: "بە پێوەری 1 بۆ 4 پلەی رێختەر، بوومەلەرزە ھیچ زیانێکی نابێت و تەنیا مرۆڤ ھەست بە جوولەیەک دەکات، بەڵام ئەگەر ھێزەکەی لە پێنج پلەی رێختەر بەرزتر بێت، ئەوا زیانی دەبێت، سوباس بۆ خوا، ئەو گوڕە نەبوو کە زیانی ھەبێت".

BAS NEWS-
Top