ته‌نها ئه‌ندامانی سه‌ندیكای پارێزه‌ران بۆیان هه‌یه كاری نشینگه و ڤیزه بكه‌ن
سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى كوردستان ڕاى گه‌یاند، له وه‌ڵامى چه‌ند داوایه‌كى سه‌ندیكاكه، وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌یه‌ك بڕیاری گرنگى بۆ ئه‌ندامانى ئه‌و سه‌ندیكایه، ده‌ركردووه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكى سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى كوردستان كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست كه‌وتووه، هاتووه :" دواى به‌دواداچوونێكی زۆری سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان و دانیشتنی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ و پێكهێنانی لیژنه و وه‌رگرتنی ڕای پارێزه‌ران به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له بواری نشینگه و ڤیزه كار ده‌كه‌ن، وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌رنج و تێبینییه‌كانی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستانی به هه‌ند وه‌رگرت و به هه‌ماهه‌نگى یه‌كترى رێنماییی وه‌زاره‌ت تایبه‌ت به كاروباری نشینگه و ڤیزه ده‌كرا".
ئه‌و رێنماییه نوێیانه‌ى وه‌زاره‌تی ناوخۆ، كۆمه‌ڵێك بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌و بواره له خۆ ده‌گرێت، كه گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:
1. پێدانی رۆڵی سه‌ره‌كی به پارێزه‌ران له ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانی نشینگه و ڤیزه.
2. هیچ لایه‌ن و كۆمپانیا و ده‌زگایه‌ك، ماف و شیانی له پارێزه‌ران زیاتر نه‌بێت، كه ببێته هۆی په‌راوێزخستنی رۆڵی پارێزه‌ر وه‌ك بریكار له ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كان.
3.كارئاسانیكردنی كاری پارێزه‌ر، كه بتوانێت به باشترین شێوه‌ی یاسایییی بریكارییه‌تی خۆی بۆ بریكارداره‌كانی ڕابپه‌ڕێنێت.
4.ته‌نها ئه‌ندامانی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان، بۆیان هه‌بێت كاری نشینگه و ڤیزه بكه‌ن.
5.سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان، سه‌رچاوه و مه‌رجه‌ع بێت، بۆ به‌دادواچوونی هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی پارێزه‌ران له‌و بواره و ڕه‌وانه‌كردنی كه‌یسه‌كانیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.
6.ته‌نها بریكارنامه و ناسنامه‌ی سه‌ندیكای پارێزه‌ران، تاكه دۆكیومێنتی داواكراو بن له پارێزه‌ران له‌كاتی راپه‌ڕاندنی كاری بریكارداره‌كانیان.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌و بڕیار و ڕێنماییانه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ پارێزه‌ران، له ئه‌مڕۆوه 1 / 6 / 2017 جێ به‌جێ ده‌كرێن.
BAS NEWS-
