کۆیە.. كچێكى 13 ساڵان خۆى خنكاند
عەقید شۆڕش کاکە، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە ڕاگەیاند: " ئهمڕۆ پێنجشەممە 1/ 6/ 2017 کچێکی تەمەن ۱۳ ساڵ لە ماڵی خۆیاندا لەگوندی ( باجاوا )ی سنووری کۆیە، خۆى خنكاند".
جهختیكردهوه، كه تا ئێستا هۆکاری خۆ خنکاندنەکەی دیار نییە.
ئەوەشی خستەڕوو، کە تەرمى كچهكه ڕەوانەی پزیشکی دادوەری هەولێر کراوە، هاوكات لێکۆڵینەوە لەلایەن پۆلیسەوە دەستی پێ کردووە.
BAS NEWS-
