کۆیە.. كچێكى 13 ساڵان خۆى خنكاند

کۆیە.. كچێكى 13 ساڵان خۆى خنكاند
بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە ڕای گەیاند، کچێکی تەمەن ۱۳ ساڵ لە سنووری شاری کۆیە خۆی خنکاند.

عەقید شۆڕش کاکە، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە ڕاگەیاند: " ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 1/ 6/ 2017 کچێکی تەمەن ۱۳ ساڵ لە ماڵی خۆیاندا لەگوندی ( باجاوا )ی سنووری کۆیە، خۆى خنكاند".

جه‌ختیكرده‌وه‌، كه‌ تا ئێستا هۆکاری خۆ خنکاندنەکەی دیار نییە.

ئەوەشی خستەڕوو، کە تەرمى كچه‌كه‌ ڕەوانەی پزیشکی دادوەری هەولێر کراوە، هاوكات لێکۆڵینەوە لەلایەن پۆلیسەوە دەستی پێ کردووە.
BAS NEWS-
Top