قایمقامی چۆمان: چەکدارانی پەکەکە مەترسییان لەسەر ٢٠ گوندی باڵەکایەتی دروست کردووە
(ئەحمەد قادر)، قایمقامی شارۆچكەی چۆمان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''پەكەكە بووەتە گرفت بۆ 20 گوندی دەڤەری باڵەكایەتی، كە بوونەتە هۆی ئاوەداننەكردنەوەی گوندەكان و نەگەیشتنی خزمەتگوزاری بۆ ئەو ناوچانە.''
قایمقامی شارۆچكەی چۆمان گوتیشی: ''كۆچەر و ڕەوەندەكان دەستیان كردووە بە كۆچ لە گەرمیانەوە بۆ كوێستانەكان. ئەو جووتیار و ئاژەڵدارانەی ڕوو لەو گوندانە دەكەن، كە لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پەكەكەدان، ساڵانە لە لایەن پەكەكەوە باج و سەرانەیان لێ وەردەگیرێت، ئەوەش نیگەرانیی لای هاووڵاتییان و كۆچەڕ و ڕەوەندەكان دروست كردووە.''
kdp-
