سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هێرشە تیرۆریستییەكەی كابول ئیدانە دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1.6.2016 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا هێرشە تیرۆریستییەكەی ڕۆژی 31.5.2017ی كابولی ئیدانە كرد، كە بە دەیان كەس تێیدا بوونە قوربانی، هاوكات لە پەیامەكەدا هاوخەمیی خۆی بۆ گەل و حكوومەتی ئەفغانستان و كەسوكاری قوربانییەكان دەربڕی.
دەقی پەیامەکە:
زۆر بە توندی ئەو هێرشە تیرۆریستییە سەركۆنە دەكەین، كە سەرلەبەیانی دوێنی 31.5.2017 گەڕەكی دیبلۆماسی لە كابولی پایتەختی ئەفغانستان كردە ئامانج و تێیدا بەداخەوە بە دەیان كەس گیانیان لەدەست دا و بە دەیانی دیكەش بریندار بوون.
سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵمان لەگەڵ خانەوادە و كەسوكاری قوربانییان و حكوومەتی ئەفغانستان ڕادەگەیەنین، هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین، هیوادارین كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەماهەنگیی زیاتر بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی تیرۆر و بیری تاریكیان و لەناوبردنی تیرۆرستان بنێت.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان 1.6.2017
باسنيوز
