ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. لە ماوەی یەک مانگدا 36 کۆڵبەری کورد کوژراون و بریندار بوون
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (هەنگاو) 4 کۆڵبەر لەو مانگەدا کوژراون کە دوو کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و دووی دیکەش بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە بووە.
سێ کەس لەو کۆڵبەرانە خەڵکی مەریوان و یەکێکی دیکەش خەڵکی شنۆ بوون.
لەو ماوەیە، 32 کۆڵبەر بریندار بوون کە25 کەسیان خەڵکی مەریوان بوون و بە ڕووداوی هاتوچۆ بریندار بوون و حەوت کۆڵبەریش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.
ئەو کۆڵبەرانەی بە دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون، سێ کەسیان خەڵکی مەریوان، دوو کۆڵبەر خەڵکی شنۆ و بانە و پێنجوێن لە هەرێمی کوردستان هەرکام یەک کۆڵبەر بوون.
باسنيوز
