هه‌رێمی کوردستان داوای وەبەرهێنان له کۆمپانیا ڕووسیاییه‌کان ده‌کات
له ڕاپۆرتهههواڵهکهدا هاتووه، سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و شاندەکەی یاوەری بۆ کۆڕبه‌ندی سان پترسبۆرگ، له په‌راوێزی دیداره‌کانی کۆڕبه‌نده‌که‌دا داوا له ڕووسیاییه‌کان ده‌که‌ن که وه‌به‌رهێنان له کەرتی نه‌وت و گازی کوردستاندا بکه‌ن.
(دیار ئه‌مین) که ڕاوێژکارێکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه به ڕۆژنامه‌که‌ی ڕاگه‌یاندووه "حکوومه‌تی هه‌رێم داوا ده‌کات که ڕووسیاییه‌کان چالاکانه‌تر بێن سه‌رمایه‌گوزاری له که‌رتی نه‌وت و گازی کوردستاندا بکه‌ن "، هه‌روه‌ها، ده‌ڵێ "باس له پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیی بازرگان‌یش ده‌کرێت."
به‌پێی لێدوانی ئه‌و ڕاوێژکاره کە ڕۆژنامه‌که بڵاوی کردووه‌ته‌وه، هه‌ولێر و مۆسکۆ ده‌یانه‌وێت هاوکاریی بکه‌ن له ڕووی گۆڕینه‌وه‌ی زانیاریی هه‌واڵگری له شه‌ڕی دژ به داعش.
له ٢٥ ی ئایار، (ماریا زاخارۆڤا) گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی کۆنگره‌ی سان پترسبۆرگ، (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده ده‌بێت و له‌گه‌ڵ (سێرگی لاڤرۆڤ) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا دیداریان له به‌رنامه‌دایه.
(میخائیل باگدانۆڤ) جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیایش ڕایگه‌یاندووه کە سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و (سێرگی لاڤرۆڤ) له‌سه‌ر دواگۆڕانکارییه‌کانی شه‌ڕی دژ به‌داعش پێکه‌وه گفتوگۆ ده‌که‌ن.
به‌پێی هەواڵێکی ڕووسیا سیگدۆنیا ئینتهناشناڵ ئینفۆرمه‌یشن که هاوبه‌شی میدیایی کۆڕبه‌نده‌که‌یه، تائێستا لانیکه‌م ٣٩ وه‌زیر له ٢٦ وڵاتی جیهانه‌وه ئامادەبوونی خۆیان له کۆنفرانسه‌که پشتڕاست کردووه‌ته‌وه.
kdp-
