جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نه‌كه‌سه ئازاد كرا
(نه‌واف حه‌سه‌ن ڕه‌شید)، ئه‌ندامى كۆمیته‌ى سیاسیى یه‌كێتیى كورد له سووریا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''به‌یانیى ئه‌مڕۆ، چوارشه‌ممه، (فه‌سله یوسف)، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نیشتمانیى كورد - سووریا هاته ئازادكردن، كه له كاتى كردنه‌وه‌ى باره‌گاى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانیى كورددا له‌گه‌ڵ 13 سه‌ركرده‌ى تر‌ى ئه‌نه‌كه‌سه له لایه‌ن پهیهدەوە ده‌ستگیر كران.''
(نه‌واف) گوتیشى: ''هێشتا ژماره‌یه‌ك سه‌ركردەی ئێمه، له‌وانه (به‌شار ئه‌مین) و (نه‌شئه‌ت زازا) و (سلێمان ئۆسۆ) و (موحسن تاهیر) و (نافع عه‌بدولڵا)، كادیر و ئه‌ندامانى تر‌ى ئه‌نه‌كه‌سه له زیندانهكانى په‌یه‌ده‌دا ماون و ڕۆژانه‌ش زیاد و كه‌م ده‌بن، کە هیواداراین ئه‌وانه‌ى تریش بێنه ئازادكردن.''
kdp-
