عه‌رفات كه‌ره‌م: مالیكى تووشى هیستریا بووه
(د. عه‌ره‌فات كه‌ره‌م) ڕایگەیاند: ''هه‌رچه‌ند پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له عێراق نیزیك بێته‌وه، ئێمه چاوه‌ڕوانى لێدوانى توندتر ده‌كه‌ین، چونكه هاوپه‌یمانیى شیعه زۆر له كێشەدا ده‌ژین و ده‌یانه‌وێت ئه‌و كێشانه بێننه كوردستان، واته كێشه بردنه ده‌ره‌وه. با (مالیكى) كێشه‌ى خۆى له‌گه‌ڵ (سه‌در) و سعوودیه و توركیا و ئه‌مەریكا و ڕۆژئاوا و سوننه‌كان چاره بكات، كه ئه‌و كێشه و مه‌له‌فە پڕكێشانەی هه‌یه‌تی، به‌سن بۆ ئه‌وه‌ى چیتر باس له سه‌ربه‌خۆییى كوردستان نه‌كات، هه‌روه‌ها (مالیكى)، دیكتاتۆرێكى ئایدۆلۆژیستی مه‌زهه‌بیه، نه‌ك سیاسى، چونكه ده‌یه‌وێت به ناوى مه‌زهه‌ب و ئایینەوە شه‌ڕ بكات، ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌یە.''
سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى گوتى: ''سه‌ربه‌خۆییى كوردستان، پرۆژه‌ى هیچ حزبێك نییه، به‌ڵكو پرۆژه‌ى خه‌ڵكى كوردستانه و خه‌ڵكى كوردستان بڕیار له چاره‌نووسى خۆى ده‌دات و بۆ هیچ لایه‌ك و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانى دراوسێش نییه، ببنه ڕێگر، چونكه ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كى دیموكراتییه و په‌یوه‌ندیى به خه‌ڵكه‌وه هه‌یه و ده‌ستووریش ڕێگر نییه له به‌رده‌م ئه‌و پرۆسه‌یەدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێمه به ڕه‌زامه‌ندیى خۆمان نه‌چووینەتە ناو عێراقەوە، به‌ڵكو به زۆرى بووه، بۆیه مافى ئه‌وه‌مان هەیە، كه له عێراق جودا بینه‌وه و وڵاتێكى سه‌ربەخۆمان هەبێت.''
(د. عه‌ره‌فات) دەڵێت: ''لێدوانه‌كانى (مالیكى)، خۆى له دوو خاڵدا ده‌بینێته‌وه؛ یه‌كه‌میان، بابه‌تى هه‌ڵبژاردنه، کە ده‌یه‌وێت بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو پێگه‌ى خۆى له ناو جه‌ماوه‌ردا به‌رز بكاته‌وه، تا ببێته‌وه به سه‌رۆكوه‌زیران، ئه‌مه‌ش مه‌حاڵه کە جارێكى تر ببێته‌وه به سه‌رۆكوه‌زیران، چونكه ئه‌و پرۆژه‌یه‌ى ئه‌و پێشكه‌شى كردووه، واتە زۆرینه‌ى سیاسى، کە دیاره زۆرینه‌ى مه‌زهه‌بیه و هه‌موو لایه‌ك، له ناو شیعه‌كان و سوننه‌كاندا، به‌شى زۆریان ڕه‌تیان كردووەته‌وه و، ئێمه‌ش وەک پارتى و لایه‌نى تر‌ى كوردیش دەزانین كه مه‌ترسییه له‌سه‌ر پاشەڕۆژى عێراق. خاڵى دووه‌میش، ئه‌وه‌یه کە (مالیكى) تووشى هیستریا بووه، چه‌ند ساڵێكه ئه‌و هه‌موو سه‌ركه‌وتنانه‌ى (عه‌بادى) ده‌بینێت، كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ جه‌نابى (سه‌رۆك بارزانى) بەدەستیان دێنێت، چونكه ئه‌و ده‌زانێ ئه‌گه‌ر (سه‌رۆك بارزانى ) نه‌بوایه، كه (عه‌بادى)، خۆیشى ده‌ڵێت و ئه‌ورووپا و ئه‌مەریكاش ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بووایه، مووسڵ ڕزگار نه‌ده‌بوو، هه‌موو ئه‌و هه‌ماهه‌نگى و سه‌ركه‌وتنانه واى كردووه، کە (مالیكى) تووشى هیستریا ببێت، ئه‌گه‌ریش ئه‌و حاڵه‌ته به‌رده‌وام بێت له‌وانه‌یه تووشى جه‌ڵته‌یه‌ك ببێت.''
(د. عه‌ره‌فات) ده‌شڵێت: ''ئه‌م لێدوانانه‌ى (مالیكى) بریتییه له برینێكى قووڵ و ناخۆشى و ناڕه‌حه‌تى و زۆر برینداره لەوەی کە ده‌ڵێین، ئێمه توانیمان داعش بشكێنین، ئیتر هیچ لایه‌كى دیکە ئه‌و جورئه‌ته ناداته به‌ر خۆى هێرش بكاته سه‌ر كوردستان، به‌ڵام ئێمه نامانه‌وێت شه‌ڕ بكه‌ین، شه‌ڕى ئێمه بۆ ئه‌وه‌یه شه‌ڕ نه‌مێنێت، بڕیاریشمان داوه جارێكى تر خوێنى پێشمه‌رگه نه‌ڕژێت، ته‌نیا بۆ یه‌ك مه‌به‌ست نەبێت، کە ئه‌ویش سه‌ربه‌خۆییى كوردستانه.''
KDP
