پەرلەمانتارێکی پارتی: عەبادی دڵنیا بووەتەوە لەلایەن مالیکییەوە کودەتای بەسەردا دەکرێت

پەرلەمانتارێکی پارتی: عەبادی دڵنیا بووەتەوە لەلایەن مالیکییەوە کودەتای بەسەردا دەکرێت
هەڕەشەکانی مالیکی لەسەر کوردستان جددین و پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستانیش ئاماژە بەوە دەکات "هەڕەشەکانی نووری مالیکی سەرۆکی حزبی دەعوە لەسەر هەرێمی کوردستان جددین و دەیەوێت جووڵانەوەیەک لەدژی کوردستان دروست بکات و دەشڵێت: "عەبادیش لە مەترسییەکانی مالیکی تێگەیشتووە".



نازم هەرکی، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان گوتی: هەڕەشەی ئەم دواییەی مالیکی لەسەر هەرێمی کوردستان هاوکاتە لەگەڵ هاتنە پێشەوەی حەشدی شەعبی لە شنگال و یەکگرتنەوەیان لەگەڵ پەکەکە و بەرزکردنەوەی دروشمی ئایینیی و مالیکی تەواو هەوڵی ئەوە دەدات لەڕێگای حەشیدی شەعبییەوە جووڵانەوە لەدژی کوردستان بکات، لەو لاشەوە تەواو هەوڵەکانی بۆ کودەتا چڕ کردوەتەوە و عەبادی لە مەترسیی مالیکی تێگەیشتووە".



ئەو پەرلەمانتارەی پارتی گوتیشی "رەنگە لە داهاتوودا عەبادییش وەک سەرکردە سوننەکان راو بنێت و ئیستاش هەڵمەتێکی راگەیاندنی لەدژی کوردستان دەست پێ کردووە، ئەم هەڵمەتە هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی ڕیفراندۆم و گوتیشی: "پەیامی خۆمان دەگەیەنینە مالیکی و هاوپەیمانەکانی و ئەویش ئەوەیە کە ئەمساڵ ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت و وەک خۆیان پێیمان دەڵێن لە کۆڵیان دەبینەوە، ئەگەر مالکیی دەیەوێت وەک سالی ٢٠١٢ لەشکرکێشی بکات بۆ سەر کوردستان فەرموو خۆیان تاقی بکەنەوە جا ئەوکاتە چارەنووسیان لە داعش باشتر نابێت، و دیارە مالکیی پرەنسیبە نێودەوڵەتییەکانی نەخوێندووەتەوە، ئەگەرنا ئەوە هەڵسوکەوتی نەدەبوو".




باسنیوز
Top