بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە ھاوکاری ھەزار و 135 خێزان کرا

 بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە ھاوکاری ھەزار و 135 خێزان کرا
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە چوار چێوەی ھاوکارییەکانی بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، ھاوکاری خۆراکی بە ھەزار خێزانی کەم دەرامەت گەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە 30/5/2017 دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ھەڵمەتی ھاوکارییەکانی مانگی رەمەزانی پیرۆزی لە شاری دھۆک پێشکەشی خێزانە کەمدەرامەتەکانی ئەو شارە کرد و ھەزار خێزان تێدا سوودمەند بوون.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە ھاوکاری خێزانە کەمدەرامەتەکان لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان دەکات و رۆژانەش لە ناو کەمپەکاندا خوانی بەربانگ پێشکەشی ئاوارەکان دەکرێت.

ھاوکات ھەر ئەمڕۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەھاوکاری دەزگای خێرخوازیی حاجی یەحیا، بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە ھاوکاری خۆراکی گەیاند ١٣٥ خێزانی کەم دەرامەتی شاری ھەولێر.















باسنيوز
Top