فڕۆکەکانی تورکیا دەستیان بە بۆردومانی بناری قەندیل کردەوە

 فڕۆکەکانی تورکیا دەستیان بە بۆردومانی بناری قەندیل کردەوە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێسەممە فڕۆکەکانی تورکیا 13 جار بارەگا و بنکەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK)یان لە بناری قەندیل سنووری سەنگەسەر بۆردومان کردووە.



بەپێی زانیارییەکان بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە 2017/5/30 لە بناری قەندیل و لە سنووری گوندەکانی "سوورەدێ، قوناقە و پشت‌ئاشان"ی سەر بە ناحیەی سەنگەسەریان لە بناری قەندیل بوردومان کردووە و ئێستاش بوردومانەکان هەر بەردەوامن.



زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە چەندین فڕۆکەی تورکیا بۆ ماوەی 13 جار بنکە و بارەگاکانی پەکەکەیان لەو ناوچانە بۆردومان کردووە و هەتا ئێستا زانیاریی ورد لەبارەی خەساری گیانی و ماڵی بڵاو نەکراوەتەوە.












باسنیوز
Top