په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان ئه‌نجامى لێژنه‌ى بابه‌تى چاوكوێركردنى قوتابییه‌كى ڕاگه‌یاند
مامۆستا دارا ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان ڕاى گه‌یاند: "له‌ڕێگه‌ى لێژنه‌یه‌كه‌وه به‌دواداچونى ته‌واو بۆ بابه‌تی كوێربوونى ئه‌و قوتابییه كراوه و له‌گه‌ڵ ته‌واوى لایه‌نه‌كان هه‌ر له ماڵى قوتابییه‌كه و هاوڕێكانى و مامۆستاكانى قوتابخانه‌كه كراوه".
ئه‌وه‌شى گوت: "دواجار ئه‌نجامى لێژنه‌كه گه‌یشتووه‌ته‌وه لاى من و ئه‌وه هاتووه كه ئه‌و مامۆستایانه هیچ تاوانێكیان له بابه‌تى چاوكوێركردنى ئه‌و منداڵه‌دا نییه، به‌ڵكوو ئه‌و قوتابییه خۆى چاوى كوێر بووه به به‌ركه‌وتنێكى ده‌ره‌كى كه ده‌گوترێت (چه‌قۆیه )".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه ئامانجى ماڵى ئه‌و قوتابییه له‌و كاره چییه، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان ئاشكرای كرد: "ئه‌مه سیناریۆیه‌ك بووه به‌وه‌ى كه یه‌كێك له مامۆستاكان به‌هۆى ئه‌وه‌ى پاش ته‌وابوونى ده‌وامى قوتابخانه له گونده‌كه‌دا كارى ئاژه‌ڵدارى كردووه، بۆیه ئه‌و كاره كراوه و پێیان ناخۆش بووه ئه‌و كاره بكه‌ن، بۆیه ئێستا و پاش ته‌وابوونى تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌و مامۆستایه چى دیكه له‌و قوتابخانه‌یه وانه ناڵێته‌وه و ده‌گوازرێته‌وه بۆ شوێنێكى تر".
له ڕۆژانى پێشوودا له‌ڕێگه‌ى ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنه‌وه هه‌واڵى چاوكوێركردنى قوتابییه‌ك له‌لایه‌ن مامۆستاكانیه‌وه بڵاو كرایه‌وه و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ى لێ كه‌وته‌وه و به‌هۆى ئه‌وه‌ش ئه‌و قوتابخانه‌یه له‌ڕووى په‌روه‌رده‌وه سه‌ر به گه‌رمیانه، بۆیه له‌لایه‌ن په‌روه‌رده‌ى كه‌لار و گه‌رمیانه‌وه لێكۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌كه كراوه.
باس‌نیوز
