جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە: داوای فڕۆکە بۆ پێشمەرگە کراوە
سالار محەمەد جەباری، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە دەڵێت: "بەپێی ئەو پرۆژەیەی لە نێوان هاوپەیمانان و لێژنەی باڵای پێشمەرگە دانراوە، داوامان کردووە فڕۆکە بۆ پێشمەرگە دابین بکرێت، بەتایبەت بۆ پرسی شەڕ و گواستنەوەی بریندارەکان لە بەرەکانی جەنگەوە بۆ شارەکانی کوردستان".
گوتیشی: "کوردستان بەرەو قۆناغی سەربەخۆیی دەچێت، بۆیە بەهێزکردنی کارێکی پێویستە".
جەبار یاوەری، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە لە لێدوانێکدا بۆ (دەنگی عێراق)، دەڵێت: "به‌پێی پرۆژەی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ڕاوێژکارانی سه‌ربازیی ئه‌مریکا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا داوا کراوە کۆپته‌ر بۆ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه دابین بکرێت و ئەوەش به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه برینداره‌کان له ناوچه‌ی شه‌ڕ و ئاراسته‌کردنی یارمه‌تیی لۆجستیکی کە به‌شی سەرەکیی پڕۆژه‌ی یه‌کخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێکده‌هێنێت".
باس‌نیوز
