میلیشیاى عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق: ئێمه له ئه‌مریكاش به‌هێزترین
نه‌عیم عه‌بوودى، گوته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق، كه قه‌یس خه‌زعه‌لى سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، ڕای گه‌یاند :" حه‌شدى شه‌عبى تواناى سه‌ربازى به‌هێزه و ده‌توانێت وانه له مه‌شقى سهربازىدا بڵێته‌وه، بۆیه پێویستى به پێشنیازهكهى ئه‌مریكا نییه".
بێ منه‌تی خۆیان له بوونى ڕاوێژكار و ڕاهێنه‌ره ئه‌مریكییه‌كان دهربهڕى كه بۆ پشتیوانیكردنى هێزه ئه‌منییه‌كان له شه‌ڕى داعش، له عێراقدان، گوتیشی :" هێزه عێراقییه‌كان توانایه‌كی زۆریان هه‌یه كه هیچ كام له قوتابخانه سه‌ربازییه‌كانى جیهان ئه‌و توانایه‌ی نییه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ماوه‌ى نزیكه‌ى سێ ساڵ ده‌بێت، هێزه‌كانى عێراق شه‌ڕى داعش ده‌كه‌ن و له‌و ماوه‌یه‌شدا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌سه‌ركردایه‌تى ئه‌مریكا، پشتیوانی‌یان له‌هێزه عێراقییه‌كان كردووه، به‌ڵام تائێستا چه‌ند شار و ناوچه‌یه‌ك به‌ده‌ست داعش ماونه‌ته‌وه.
bas news-
