میلیشیاى عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق: ئێمه‌ له‌ ئه‌مریكاش به‌هێزترین

میلیشیاى عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق: ئێمه‌ له‌ ئه‌مریكاش به‌هێزترین
بزووتنه‌وه‌ى عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق (یه‌كێكه‌ له‌ میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى) ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 19/ 5/ 2017) ئه‌و پێشنیازه‌ى ئه‌مریكاى ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ پێشنیازی كردووه‌، دواى داعش، هێزه‌كانى ناتۆ مه‌شق به‌ هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى بكه‌ن، گوته‌بێژى ئه‌و گرووپه‌، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ حه‌شدى شه‌عبى توانا سه‌ربازییه‌كانى له‌ ئه‌مریكا زیاتره‌.

نه‌عیم عه‌بوودى، گوته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق، كه‌ قه‌یس خه‌زعه‌لى سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، ڕای گه‌یاند :" حه‌شدى شه‌عبى تواناى سه‌ربازى به‌هێزه‌ و ده‌توانێت وانه‌ له‌ مه‌شقى سه‌ربازىدا بڵێته‌وه‌، بۆیه‌ پێویستى به‌ پێشنیازه‌كه‌ى ئه‌مریكا نییه‌".

بێ منه‌تی خۆیان له‌ بوونى ڕاوێژكار و ڕاهێنه‌ره‌ ئه‌مریكییه‌كان ده‌ربه‌ڕى كه‌ بۆ پشتیوانیكردنى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ شه‌ڕى داعش، له‌ عێراقدان، گوتیشی :" هێزه‌ عێراقییه‌كان توانایه‌كی زۆریان هه‌یه‌ كه‌ هیچ كام له‌ قوتابخانه‌ سه‌ربازییه‌كانى جیهان ئه‌و توانایه‌ی نییه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ماوه‌ى نزیكه‌ى سێ ساڵ ده‌بێت، هێزه‌كانى عێراق شه‌ڕى داعش ده‌كه‌ن و له‌و ماوه‌یه‌شدا فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌سه‌ركردایه‌تى ئه‌مریكا، پشتیوانییان له‌هێزه‌ عێراقییه‌كان كردووه‌، به‌ڵام تائێستا چه‌ند شار و ناوچه‌یه‌ك به‌ده‌ست داعش ماونه‌ته‌وه‌.
bas news-
Top