سلێمانی.. حه‌وت هاووڵاتى له‌سه‌ر ڕاوكردنى ماسی و كه‌و ده‌ستگیركران
عه‌قید هێمن كه‌مه‌رخان ئه‌فه‌ندى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى،ڕاگه‌یاند "له‌ئه‌نجامى گه‌ڕان و پشكنینى به‌رده‌وامى مه‌فره‌زه مه‌یدانییه‌كانى به‌شی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سه‌یدسادق، پێنجوێن و خدران، 7 هاووڵاتى له‌سه‌ر دیارده‌ى ڕاوى باڵنده‌ى كێوى و ماسی ده‌ستگیركراون".
گوتیشی "مه‌فره‌زه مه‌یدانییه‌كانى به‌شی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى پێنجوێن هاووڵاتییه‌كیان ده‌ستگیركردووه كه هه‌ستاوه به ڕاوكردنى 2 باڵنده‌ى كێوى له‌جۆرى (كه‌و) و ده‌ستیشگیراوه به‌سه‌ر چه‌كێكى جۆرى تاپڕ و 5 فیشه‌كى تاپڕدا، له سنوورى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سه‌یدسادقیش هاووڵاتییه‌ك له‌سه‌ر دیارده‌ى ڕاوكردنى ماسی ده‌ستگیركراوه و ڕووبه‌ڕووى دادگا كراوه‌ته‌وه".
ئه‌فه‌ندى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا "مه‌فره‌زه‌كانى به‌شی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى خدران له ئه‌نجامى گه‌ڕان و پشكنینى به‌رده‌وامى ڕووبار و ده‌ریاچه‌كانى سنووره‌كه‌یان توانیویانه 5 هاووڵاتى سه‌رپێچیكار له‌سه‌ر دیارده‌ى ڕاوى ماسی ده‌ستگیربكه‌ن و ده‌ستبگرن به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك تۆڕى ماسی گرتنیشدا".
ڕوونیشیكرده‌وه "ده‌ستگیركراوه‌كان ڕه‌وانه‌ى دادگا كراون بۆ لێپێچینه‌وه و گرتنه‌به‌رى ڕێكارى یاسایی له به‌رامبه‌ریان".
bas news-
