لە قەڵادزێ كەسێك كوژرا و 4ی دیكەش بریندار بوون

لە قەڵادزێ كەسێك كوژرا و 4ی دیكەش بریندار بوون

شەوی رابردوو لە قەڵادزێ شەڕ لە نێوان دوو خێزاندا رووی دا و لە ئەنجامدا كەسێك كوژرا و 4ی دیكەش بریندار بوون.


شایەتحاڵێك راگەیاند كە شەوی رابردوو بە هۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی شەڕە تەقە لە نێوان دوو خێزان لە گەڕەكی راپەرینی شاری قەڵادزێ رووی دا و كەسێك بە ناوی حاجی حەسەن محەمەد كوژرا و 4 كەسی دیكەش بریندار بوون.


شایەتحاڵەكە گوتی رووداوەكە بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بووە و دواتریش هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنەكە و رەوشەكەیان كۆنترۆڵ كرد و ژمارەیەك كەسیشیان دەستگیر كردووە.
bas news-
Top