عومەر عینایەت: ئەمڕۆ تەرمی نەوشیروان مستەفا بە خاک ناسپێرین
عومەر عینایەت ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند ئەمڕۆ تەرمی نەوشیروان مستەفا بە خاک ناسپێرن، بەڵکو کەمێکی دیکە تەرمەكەی دەشۆن و لەناو فرێزەردا دایدەنێن.
گوتیشی سبەی سەعات ١٠:٠٠ی بەیانی تەرمی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی بەخاک دەسپێرین.
بەگوێرەی راگەیاندنی بزوتنەوەی گۆڕان، سەعات 8ی بەیانی ئەمڕۆ نەوشیروان مستەفا ڕێكخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان لە ماڵەكەی خۆی لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
bas news-
