یەکێتی داوا لە بزوتنەوەی گۆڕان دەكات بگەڕێنەوە ماڵە گەورەكە
نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە راگەیاندراوێكدا بە بۆنەی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفاوە، پرسەنامایەكی ئاراستەی "هەڤاڵانی یەكێتی" كردووە و تیایدا داوای گەڕانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ نێو (ماڵە گەورەكە) دەكات.
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سەردێری راگەیەندراوەكەیدا لە جێی پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا و بزوتنەوەی گۆڕان، پرسەكەی ئاراستەی "گەلی ئازادیخوازی كوردستان و هەڤاڵانی یەكێتی" كردووە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە "یه‌كێتی له كاتێكدا به خه‌مێكی قووڵه‌وه، له‌م رۆژه خه‌مباره‌دا، به ناوی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كان و پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتیه‌وه، كۆچی دوایی به‌رێز نه‌وشیروان مسته‌فامان زانی، به‌م بۆنه‌یه‌وه هاوخه‌می بۆ مناڵه‌كانی و كه‌سوكار و هاوڕێبازه‌كانی، له هه‌مان كاتدا، بۆ ته‌واوی ئه‌ندامانی یه‌كێتی و هێزی پێشمه‌رگه و كه‌سوكاری شه‌هیدان و تێكرای گه‌له‌كه‌مان، ده‌رده‌برین".
هەروەها دووپاتی كردووەتەوە "یه‌كێتی و گه‌له‌كه‌مان، له هه‌لومه‌رجێكدا به‌شكۆوه كۆچی دوایی رێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، بۆ دونیای نه‌مری به‌رێده‌كه‌ین، ئاشكراشه یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ساڵێكه رێكکه‌وتنی سیاسی دووقۆڵیمان هه‌یه. به‌ڵام، جێی داخه، هێشتا كۆده‌نگی نیشتمانیی لایه‌نه سیاسییه‌كان، دوای هه‌وڵێكی بێ‌وچان، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه، نه‌گه‌یشتووەته ئه‌نجام، سه‌ره‌نجام، په‌رله‌مانیش كارا نه‌كراوه‌ته‌وه".
مەكتەبی سیاسی یەكێتی نووسیویەتی "ئێمه وه‌كو یه‌كێتی له‌م كاته‌شدا رایده‌گه‌یه‌نین كه‌وا چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، له‌ناو هێزه سیاسییه‌كان، بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره سیاسییه‌كان، زۆر به‌گرنگ ده‌زانین. كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، ئه‌ركێكی نیشتمانی و یاسایی، به‌ڵكو سیاسی چاره‌نوسازیشه. هەروەها رێكکه‌وتنی یه‌كێتی و گۆڕان، هاوكات خه‌بات بۆ جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌رێگای یه‌كێتی، گرنگیه‌كی مێژوویان بۆمان هه‌یه و یه‌كێتی بێ درێغ له‌پێناویاندا تێده‌كۆشین".
هەروەها له كۆتاییدا ده‌ڵێن "سه‌ره‌ڕای جیاوازییه‌كانی نێوانمان، پێمان باشه دواچاره‌سه‌ری نێوان یه‌كێتی و گۆڕان، هه‌روه‌كو چه‌ندین جار گوتوومانه، به یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوولامان، مژدانه‌ی گه‌له‌كه‌مان بێ و به‌م یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌ش، رۆحی كاك نه‌وشیروان وه‌كو هاوڕێ دێرینی جه‌نابی مام جه‌لال و تێكۆشه‌رێكی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی و رۆڵی مێژوویی له خه‌باتی مێژوویی شۆڕشی نوێ‌دا، شاد و هه‌ستی هاوڕێیه‌تی و هاوخه‌باتی مام جه‌لالیش ئاسووده ده‌بێ، بێگومان ئه‌ندام و جه‌ماوه‌ری هه‌ردوولایه‌نیشمان ساز ده‌بن بۆ راپه‌راندنی باقی ئه‌ركه‌كانی دیموكراسی و كوردایه‌تی، له پێشه‌وه‌دا ئه‌ركی ریفراندۆم و له ئاكامیشدا سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیش".
bas news-
