بارزانی پەیامێكی سەرەخۆشی بڵاوكردەوە
ئەمڕۆ هەینی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا ڕێكخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕانەوە پەیامێكی سەرەخۆشی بڵاوكردەوە.
لە پەیامەكەی بارزانییدا هاتووە "بە بۆنەی كۆچی دوایی بەڕێز نەوشیروان مستەفا، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری بەڕێزیان و ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەكەم. لە خودای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت".
سەعات 8ی بەیانی ئەمڕۆ هەینی، نەوشیروان مستەفا ڕێكخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان بە هۆی نەخۆشیەوە لە ماڵەكەیدا لە گردی زەرگەتە لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
bas news-
