گۆڕینی سەركۆماری ئێران كار لە پەیوەندییەکانی هەولێر و تاران ناكات

گۆڕینی سەركۆماری ئێران كار لە پەیوەندییەکانی هەولێر و تاران ناكات



بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران، پێی وانیە بە هەڵبژاردنی هیچ سەرۆک کۆمارێکی نوێ، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تاران بگۆڕێ، چونکە پەیوەندییەکە دیاری کراوە.


عەبدوڵا ئاکرەیی بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران ڕاگەیاند "پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران پەیوەندییەکی دیاری کراوە و لەسەر بنەمای دەستێوەرنەدانە لە کاروباری ناوخۆی یەکتری، هەر بۆیە پێموانییە بە هەڵبژاردنی هیچ سەرۆکێک گۆڕانکاری لەو پەیوەندییەدا بکرێت، چونکە ئەزمونی ۳۰ ساڵمان لەگەڵ ئێران هەیە، هەرچەندە ئێمە هەوڵی خۆمان لە بەرەوپێشبردنی ئەو پەیوەندییەدا دەدەین و کۆڵ نادەین".


بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران ئاماژەی بۆ ئەوە کرد كە ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێرانەوه لە هەرێمی کوردستان و لەو شوێنانەی سندوقی دەنگدانیان تێدا دانراوە، دەنگدان دەستی پێ کردووە، تا ئێستەش پرۆسەی دەنگدانەكە بەردەوامە.


ئەوەشی خستەڕوو کە تا ئێستە هیچ گرفتێک ڕووی نەداوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاسایشی تەواوی بۆ پرۆسەکە دابین کردووە، بەرپرسانی کۆنسوڵخانەی ئێرانیش زۆر لەو هاوکاری و یارمەتییەی هەرێمی کوردستان ڕازین.

bas news-
Top