گه‌رمیان.. به‌هۆى ره‌شه‌باوه دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ست دا
له‌كه‌لار به‌هۆى ڕه‌شه‌باوه یارییه‌ك با ده‌یبات و به‌و هۆیه‌وه دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ست دا و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار ده‌بێت.
هه‌ڵگورد محه‌مه‌د ، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى شه‌هید هه‌ژار له‌كه‌لار، ڕاگه‌یاند :" ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڕه‌كى ئه‌ندازیارانى شارى كه‌لار، یارییه‌كى منداڵان ڕه‌شه‌با ده‌یبات و به‌و هۆیه‌وه سێ منداڵ ده‌بنه قوربانى ".
گوتیشى :" له‌كاتى هێنانى منداڵه‌كان بۆ نه‌خۆشخانه یه‌كێكیان گیانى له‌ده‌ست دابوو ، یه‌كێكى دیكه‌شیان پاش مانه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى نێو كاتژمێر له نه‌خۆشخانه، گیانى له‌ده‌ست دا و یه‌كێكى دیكه‌شیان قاچى شكاوه".
ماوه‌یه‌كه له سنورى ئیداره‌ى گه‌رمیان، یارییه‌كى منداڵان په‌یدا بووه كه هه‌واى تێده‌كرێت و منداڵان یارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كى گشتیتش له شوێنه گشتییه‌كان و پاركه‌كانى كه‌لار ئه‌و جۆره یارییانه داده‌نرێن.
bas news-
