تەنیا پێنج گەڕەک ماوە کە مووسڵ بەتەواوەتی ڕزگار بکرێت

تەنیا پێنج گەڕەک ماوە کە مووسڵ بەتەواوەتی ڕزگار بکرێت
سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ ئاشکرای کرد، پرۆسەی ڕزگارکردنی لای ڕاستی شاری مووسڵ بەردەوامە و ئێستا تەنیا پێنج گەڕەک ماون، کە ڕزگار بکرێن و دۆخی خەڵکی ئەو گەڕەکانەش زۆر خراپە و ھاوکارییان بەدەست ناگات.

(غەزوان داودی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''پرۆسەی ڕزگارکردنی لای ڕاستی شاری مووسڵ بەردەوامە و کەمێکی ماوە لای ڕاستی شاری مووسڵ بەتەواوەتی ڕزگاربکرێت، کە تەنیا پێنج گەڕەک لە دەستی داعشدا ماون، ڕەنگە تا مانگی شەش ئەو گەڕەکانەش ڕزگار بکرێن و داعش بەتەواوەتی لە مووسڵ دەربکرێت.''

(غەزوان داودی) گوتی: ''خەڵکێکی زۆر لە مووسڵ ئاوارە بوون و ئەو خەڵکەی لەو گەڕەکانەی بندەستی داعشیشدا ماون، دۆخیان زۆر خراپە و برسین و کڕینی کەلوپەلیش لەوێ زۆر گرانە، چونکە ھیچ جۆرە ھاوکارییەکیان بەدەست ناگات.''
kdp-
Top