نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فا و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات
به‌ڕێزان خانه‌واده و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فا:
به‌ڕێزان له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان:
به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فاوه، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له ئه‌ندامانى خانه‌واده و كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێیانى به‌ڕێزیان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كه‌م. هاوسۆز و به‌شدارى خه‌متانم، خواى گه‌وره خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر ڕه‌حمه‌تى خۆى. هیوادارم بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و لایه‌نگرانى خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ خزمه‌تى كوردستان و ئامانجه هاوبه‌شه‌كانى گه‌له‌كه‌مان به‌رده‌وام بن.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
kdp-
