پێنجه‌مین كۆنسێرتى ساڵانه‌ى قوتابخانه‌ى كه‌لاری نێوده‌وڵه‌تى دواخرا
قوتابخانه‌ى كه‌لارى نێوده‌وڵه‌تى ـ سابیس، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ، ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت "به‌بۆنه‌ى كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین، وه‌كو ڕێزێك بۆ ڕۆحى كۆچكردوو، بڕیارماندا به دواخستنى پێنجه‌مین كۆنسێرتى ساڵانه‌ى قوتابخانه‌كه‌مان بۆ كاتێكى نادیار".
پێشتر بڕیاربوو، كاتژمێر 7 ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 19/5/2017 له پاركى شارى یارى كه‌لار، پێنجه‌مین كۆنسێرتى ساڵانه‌ى قوتابخانه‌ى كه‌لارى نێوده‌وڵه‌تى ـ سابیس، به‌ڕێوه‌بچێت.
سەعات 8ی بەیانی ئەمڕۆ هەینی، نەوشیروان مستەفا ڕێكخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان لە ماڵەكەی خۆیدا لە گردی زەرگەتەی سلێمانی بە نەخۆشی و لە تەمەنی 73 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
باس‌نیوز
