نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا و بزوتنەوەی گۆڕان دەكات

 نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا و بزوتنەوەی گۆڕان دەكات
نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی سه‌ره‌خۆشی بۆ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فا و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نارد.
لە پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووە "به‌ بۆنه‌ى كۆچى دوایی خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ ئه‌ندامانى خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێیانى به‌ڕێزیان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كه‌م. هاوسۆز و به‌شدارى خه‌متانم، خواى گه‌وره‌ خوالێخۆشبوو بخاته‌ به‌ر ڕه‌حمه‌تى خۆى".

سەرۆكی حكومەتی هەرێم هیوای خواست بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و لایه‌نگرانى نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ خزمه‌تى كوردستان و ئامانجه‌ هاوبه‌شه‌كانى گه‌لی كوردستان به‌رده‌وام بن.

سەعات 8ی بەیانی ئەمڕۆ هەینی، نەوشیروان مستەفا ڕێكخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان لە ماڵەكەی خۆیدا لە گردی زەرگەتەی سلێمانی بە نەخۆشی و لە تەمەنی 73 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.









باسنيوز
Top