ئه‌ردۆگان دەستی ئه‌مریكای كردەوە بۆ یارمەتیدانی زیاتری یەپەگە
ساده‌ت ئه‌رگین گۆشه‌نووسی رۆژنامه‌ی (حوریه‌ت)، له وتاری ئه‌مڕۆیدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان بۆ ئه‌مریكا، پێی وایه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌ردۆگان نواندوویه‌تی له كۆبوونه‌وه‌كاندا، وای كردووه ئه‌مریكا به جوانی توركیا هه‌ڵبسه‌نگێنێ و ئیدی ده‌ستی زیاتر ده‌كرێته‌وه بۆ هاوكاریكردنی یه‌په‌گه.
ئه‌رگین له وتاره‌كه‌یدا باسی له ئامانجی ئه‌مریكا كردووه له سووریا كه ده‌یه‌وێت گرووپی تیرۆریستی داعش له ره‌قه وه‌ده‌ربنێت، بۆ ئه‌مه‌شیان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه‌دا به‌ستووه، توركیاش به ئاشكرا دژایه‌تی خۆی ده‌ربڕیوه.
بۆیه ئه‌و پێی وایه چوونی ئه‌ردۆگان بۆ ئه‌مریكا و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ترەمپ، ئیدی ئه‌و بابه‌ته كۆتایی هات و ترەمپ به ئاشكرا پێی گوتوون ئەوان لە هاوكاری یه‌په‌گه په‌شیمان نین و پێویست ناكا توركیاش زۆر داكۆكی له‌سه‌ر بكات.
ئه‌رگین پێی وایه كه تابلۆكه ده‌ڵێ توركیاش رازی بووه به‌وه‌ی هاوكاری یه‌په‌گه بكرێ، چونكه هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بووه له به‌رامبه‌ر پڕچه‌كردنی یه‌په‌گه‌دا له لایه‌ن ئه‌مریكاوه.
bas news-
