قایمقامى مێرگه‌سۆر: په‌كه‌كه 60 گوندی سنووره‌كه‌ى كردووه‌ته ناوچه‌ى قه‌ده‌غه‌كراو
قائیمقامى مێرگه‌سۆر، ڕای گه‌یاند، كه پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه)، 60 گوندى سنووره‌كه‌ى كردووه‌ته ناوچه‌ى قه‌ده‌غه‌كراو.
غه‌فور ئه‌حمه‌د، قائیمقامى مێرگه‌سۆر به ڕاگه‌یاند: " پارتى كرێكارانى كوردستان له سنوورى مێرگه‌سۆر 60 گوندیان كردووه‌ته ناوچه‌ى قه‌ده‌غه‌كراو و بنكه‌ى خۆیانى تیایاندا كردووه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه هاووڵاتییانى گونده‌كان ئاواره‌بوون و له كۆمه‌ڵگه‌كاندا، نیشته‌جێ بوون".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه زۆر جار به‌هۆى بۆردوومانه‌كانه‌وه تۆپ به‌ر سه‌نته‌رى شاره‌دێى شێروان و ده‌وروبه‌رى ده‌كه‌وێت، گوتیشی :" په‌كه‌كه دۆخى ئاسایشى ناوچه‌كه‌ى تێكداوه و زۆر جار به‌هۆى پێكدادانه‌كانى نێوان په‌كه‌كه و توركیاوه، هاووڵاتیانى سنووره‌كه ده‌بنه قوربانى".
قائیمقامى مێرگه‌سۆر، جه‌ختیشى كرده‌وه، كه پێویسته سه‌ركردایه‌تى سیاسیی كورد پرسی بوونى په‌كه‌كه له ناوچه‌كه‌دا یه‌كلای بكاته‌وه.
bas news-
