گەرمیان.. بەھۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە سێ کەس بوونە قوربانی
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەسەر رێگای کەلار سلێمانی، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و لە ئەنجام دا سێ کەس بوونە قوربانی.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی گەرمیان، لە پەیجی تایبەتی خۆیان بڵاویان کردوەتەوە: "ئەمڕۆ پێنجشەممە 18/5/2017 کاتژمێر 3:30 خولەک لە سەر رێگای کلار - سلێمانی نزیک چێشتخانەی گەشتیاری لەباوەنوڕ، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا".
ھاتوچۆی گەرمیان، ئەوەشی خستوەتەڕوو: "بەھۆی وەرگەڕانی ئەو ئۆتۆمبێلە، سێ کەس بوونەتە قوربانی و بریندار بوونە، بەھۆی سەختی برینەکانیان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون".
ئەوەش روون کراوەتەوە: "ھۆکاری رووداوەکەش بەھۆی خێرایی لە رادەبەدەر بووە و شوفێرەکەش مۆلەتی شوفێری نەبووە".
bas news-
