بارزانی بە فەرمی سەرکردەكانی وڵاتانی عەرەبی لەبارەی ڕیفراندۆمەوە ئاگادار دەکاتەوە
سەركردەیەكی پارتی ئاشكرای دەكات مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە میانی سەردانەكەیدا بۆ ئوردن، سەركردەكانی وڵاتانی عەرەبی لەبارەی ریفراندۆمەوە ئاگەدار دەكاتەوە.
عەلی حوسێن بەرپرسی پەیوەندییە عێراقی و نیشتمانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ڕاگەیاند "سەردانەکەی بارزانی لەسەر بانگهێشتکردنی فەرمی شای ئوردن و كۆڕبهندی ئابووریی جیهانی بووە، ئەویش بە هەلی زانیوە کە کۆمەڵێک دیداری لەگەڵ سەرکردە عەرەبەکان و لە نێویاندا شای ئوردن هەبێت".
بەگوێرەی گوتەكانی عەلی حوسێن، بارزانی لەم دیدارانەدا پرسی ئابووریی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و گۆڕانکارییەکان و کاریگەرییان لەسەر بابەتی ئابووری تاوتوێ دەکات. هەروەها بابەتی شەڕی تیرۆر و سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە بە تایبەتی لەم دواییانە کە توانیویەتی سنوورێکی زۆر فرەوان لە دەست داعش دەربهێنێ.
هەروەها گوتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە میانی ئەم لوتكەیەد ئاماژە بە بابەتی ئاسایشی وڵاتان و چۆنیەتی دروستکردنی تۆڕێکی ئەمنی بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتان دەكات. لەگەڵ باسی ڕەوشی سیاسی و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، لەمبارەیەوە بارزانی جەخت لەسەر مانەوەی هەرێمی کوردستان بە بێلایەنی لە نێو جەمسەربەندییەکانی ناوچەکە و دژی تیرۆر دەكاتەوە.
عەلی حوسێن ئەوەشی دووپات كردەوە كە سەرۆکی هەرێمی كوردستان بە فەرمی پرسی سەربەخۆیی کوردستان دەگەیەنێتە وڵاتی ئوردن، لە دیدارەکانیشیدا لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی پرسی ڕیفراندۆم دەخاتەڕوو، کە ئەمساڵ کوردستان بڕیاری ڕیفراندۆمی داوە و گەلی کوردستان بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی دەدات.
سەركردەكەی پارتی ئەوەشی گوت كە چاوەڕێ دەکرێت بارزانی چەند دیدارێکی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی جیهان هەبێت.
bas news-
