ته‌رمی هاووڵاتییه‌كی ئێرانی لە هەكاری دەدۆزرێتەوە

ته‌رمی هاووڵاتییه‌كی ئێرانی لە هەكاری دەدۆزرێتەوە
ته‌رمی هاووڵاتییه‌كی ئێرانی لە شاری هەكاریی باكووری كوردستان دۆزرایه‌وه‌، كه‌ له‌ كاتی هاتنی بۆ توركیادا به‌ رێگه‌ی نایاسایی كه‌وتبووه‌ ژێر هه‌ره‌سی به‌فره‌وه‌.


رزگان سه‌كانیفه‌ری كه‌ له‌ مانگی كانوونی دووه‌می رابردوو له‌ ئێرانه‌وه‌ هاتبووه‌ توركیا، ویستبووی بچێته‌ گوندەوارەکانی ناوچه‌ی به‌شه‌ڤله‌ری گوندی ئاكپناری سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی یوكسه‌كۆڤا، كه‌وتبووه‌ ژێر هه‌ره‌سی به‌فره‌وه‌.


ته‌رمی سه‌كانیفه‌ری له‌لایه‌ن تیمه‌كانی جه‌ندرمه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باری له‌ناكاو و ئافاتی پارێزگاكه‌وه‌ دۆزرایه‌وه‌.
bas news-
Top