گەرمیان؛ چین و توێژەکان دڵخۆشن بە دروستکردنی ٥ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون
دوای ئەوەی سه‌رۆكوەزیرانی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) بڕیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبونی له گه‌رمیان دەرکرد، کە بریتییە لە سێ پڕۆژه‌ی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون و زیاتر له (5000) یه‌كه له ڕێی سێ كۆمپانیای وه‌به‌رهێنه‌رەوە دەگرێتەوە، ئەم بڕیارە چینوتوێژەکانی گەرمیانی دڵخۆش کرد.
ماموستا (دڵشاد ئه‌نوه‌ر) بە ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: ''بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌ت بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئه‌و سێ پڕۆژه گه‌وره‌ی بواری دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون بۆ فه‌رمانبه‌ران له گه‌رمیان جێی ده‌ستخۆشی و ڕێزه، چونكه له ڕابردوودا گه‌رمیان ته‌لبه‌ندكرابوو، نرخی خانوو زۆر گران بووبوو، داوا ده‌كه‌ین كاری باشتری به‌دوادا بێت بۆ گه‌رمیانییه‌كان كه ڕووبارێك خوێنیان بۆ كوردستان داوه.''
(ئه‌نوه‌ر) دەشڵێت: ''داوا له حكوومه‌ت دەکەین ڕاسته‌و‌خۆ لیژنه‌یه‌ك ده‌ستنیشان بكات، كه سه‌رپه‌رشتیی پڕۆژه‌كه بكات له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی کارەکە دەکەن، بۆ ئەوەی لە به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی فه‌قیر و هه‌ژاردا بێت، چونكه یه‌كه‌كانی پێشوو نرخ و قیسته‌كه‌یان زۆر بوو، داواش ده‌كه‌ین، ئه‌م پڕۆژه گه‌وره‌یه، له ڕووی نرخ و قیست و جۆری دروستكردنییەوە له به‌رژه‌وه‌ندیی هاونیشتمانیانی گه‌رمیاندا بێت.''
(ئه‌حمەد حەسن ساڵح)، به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای ڕووناهیی نیشته‌جێبون بە ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: ''بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌ت له بواری وه‌به‌رهێنانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبونەوە بۆ گه‌رمیان، ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت، کە قه‌یرانی دارایی به‌ره‌و نه‌مان ده‌ڕوات، هەروه‌ك جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا ڕایگه‌یاند، به‌ره‌و كۆتایی قه‌یرانی دارایی هه‌نگاو ده‌نێین.''
(حەسەن ساڵح) گوتی: ''وه‌به‌رهێنان له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له گه‌رمیانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كاتەوە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە حكوومه‌ت گرینگییەکی تایبه‌ت به ناوچه‌ی گه‌رمیان ده‌دات.''
ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رە دەڵێت: ''به‌م بڕیاره‌ی حكوومه‌ت زۆر دڵخۆشم، دڵنیام له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه بازاڕی كار به‌ته‌واوه‌تی ده‌بووژێته‌وه، هه‌ر له هه‌لی كار بۆ كرێكاران و كارگه‌كانی بلۆك و چیمه‌نتۆ و كه‌ره‌سته‌كانی بیناسازییەوە تا ده‌گاته دروستبوونی دڵنیایی لای هاووڵاتیان به‌وه‌ی کە دووباره پاره‌كانیان بخه‌نه بازاڕەوە و جمه‌ی كار ده‌ست پێ بكاته‌وه.''
(حەسەن ساڵح) دەشڵێت: ''من ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی حكوومه‌ت زۆر به‌رز ده‌نرخێنم، چونكه به‌ڕاستی گه‌رمیان پێویستی به‌و هه‌نگاوه بوو، ئێستا ئه‌م بڕیاره‌ی حكوومه‌ت بووه‌ته جێی خۆشحاڵیی هاونیشتمانیانی گه‌رمیان و ته‌واوی وه‌به‌رهێنەرە‌كان.''
(یونس ئه‌حمه‌د)، جێگری سه‌رپه‌ریشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ كاروباری هونه‌ری به ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ''به سوپاسه‌وه، له‌سه‌ر داوای ئیداره‌ی گه‌رمیان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبونی له گه‌رمیان دەرکرد، کە بریتییە لە سێ پڕۆژه‌ی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون و زیاتر له (5000) یه‌كه له ڕێی سێ كۆمپانیای وه‌به‌رهێنه‌رەوە دروست ده‌كرێن.''
(ئه‌حمه‌د) گوتی: ''ئه‌م یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونانه بۆ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی گه‌رمیان ده‌بن، به‌تایبه‌ت بۆ فه‌رمانبه‌ران و ماموستایان، ڕێكه‌وتنیش له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان وایه كه ده‌بێ به پاره‌یه‌كی كه‌م به هاونیشتمانیان بدرێت.''
جێگری سه‌رۆكی ئیداره‌ی گه‌رمیان گوتیشی: ''ته‌واوی یه‌كەکانی نیشته‌جێبوون له قه‌زای كه‌لار دروست ده‌كرێن، ده‌توانین بڵێین به ده‌ستپێكردنی ئه‌م سێ پڕۆژه گه‌وره‌یه، گەرموگوڕی ده‌كه‌وێته بازاڕ و هه‌ڵی كار زیاد دەبێت، كه ماوه‌یه‌ك به‌هۆی قه‌یرانی داراییەوە زۆربه‌ی پڕۆژه‌كان وه‌ستابوون.''
kdp-
