سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شای ئوردن كۆبۆوە

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شای ئوردن كۆبۆوە
لە یەكەمین وێستەگەی سەردانیدا بۆ شانشینی ئوردن (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ (شا عەبدوڵڵا) پادشای ئوردن كۆبۆوە. لەو كۆبوونەوە دوو قۆڵییەدا هەردوولا بیروڕای خۆیان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و دوا پێشهاتە سیاسییەكان لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و شەڕی تیرۆر ئاڵوگۆڕ كرد.

ڕۆژی پێنجشەممە 18ـی 5ــی 2017 (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمیی (شا عەبدوڵڵا) پادشای شانشینی ئوردن و بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە دەریای مردووی ئۆردن سەردانی شانشینی ئۆردنی كرد و لە فڕۆكەخانەی ئەممانی پایتەختی شانشینی ئوردن لە لایەن شاندێكی حكوومی و سەربازیی ئەو وڵاتە پێشوازی كرا كە پێكهاتبوو لە (ئەمیر فەیسەڵ بن حوسێن) و (عەبدوڵڵا وریكات) ڕاوێژكاری پادشای ئوردن و وەزیری پیشەسازی و بازرگانیی ئوردن و پارێزگاری ئەممانی پایتەخت و نوێنەری هێزە چەكدارەكانی وڵاتی ئوردن.
kdp-
Top