سهرۆكى ههرێمى كوردستان گهيشته پایتهخهتى ئوردون
بەپێی هەوااڵ و زانیارییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا ژنە عەلیا و لەلایەن شازادە فەیسەڵ حوسێن، ڕاوێژکاری شای ئوردن، سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسەتی نیشستمانی، بڕیاردەری ئەنجومەنی سیاسەتی نیشتمانی، وەزیری پیشەسازی و بازرگانی، پارێزگاری عەممانی پایتەختی ئوردن و سەرۆکی لێژنەی ئەمیندارێتیی عەممانی پایتەخت بە فەرمی پێشوازی لە مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کراوە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2017/5/18 سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی شانشینی ئوردن بە فەرمی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بەرەو شانشینی ئوردون بەڕێ کەوت و بڕیارە لەگەڵ شا عەبدوڵا و چەند بەرپرسێکی دیکەی باڵای ئەو وڵاتە دیدار و چاوپێکەوتنی هەبێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەلە میدیاکانی ئوردونەوە بڵاو کراونەتەوە، بڕیارە سبهینێ ههینی كارهكانى كۆڕبهندى ئابووریی جیهانیی لهبارهى خۆرههڵاتى ناوین و باكوورى ئهفریقیا دهستپێدهكات، گهشته پایتهختى شانشینی ئوردن.
شانشینی ئوردن، بە یەکێک لە دۆستەکانی کورد دێنە ئەژمار و لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە فەرمی سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە.
باسنیوز
