سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌يشته‌ پایته‌خه‌تى ئوردون

 سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌يشته‌ پایته‌خه‌تى ئوردون
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەشداری لە به‌شداری له‌ كۆڕبه‌ندى ئابووریی جیهانیی له‌ باره‌ى خۆرهه‌لاتى ناوین و باكوورى ئه‌فریقیا گەیشتە‌ شانشینی ئوردون و لەلایەن شاندێکی باڵای شانشینی ئەو وڵاتەوە بە فەرمی پێشوازیی لێ کرا.

بەپێی هەوااڵ و زانیارییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا ژنە عەلیا و لەلایەن شازادە فەیسەڵ حوسێن، ڕاوێژکاری شای ئوردن، سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسەتی نیشستمانی، بڕیاردەری ئەنجومەنی سیاسەتی نیشتمانی، وەزیری پیشەسازی و بازرگانی، پارێزگاری عەممانی پایتەختی ئوردن و سەرۆکی لێژنەی ئەمیندارێتیی عەممانی پایتەخت بە فەرمی پێشوازی لە مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کراوە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2017/5/18 سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی شانشینی ئوردن بە فەرمی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بەرەو شانشینی ئوردون بەڕێ کەوت و بڕیارە لەگەڵ شا عەبدوڵا و چەند بەرپرسێکی دیکەی باڵای ئەو وڵاتە دیدار و چاوپێکەوتنی هەبێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەلە میدیاکانی ئوردونەوە بڵاو کراونەتەوە، بڕیارە سبه‌ینێ هه‌ینی كاره‌كانى كۆڕبه‌ندى ئابووریی جیهانیی له‌باره‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوین و باكوورى ئه‌فریقیا ده‌ستپێده‌كات، گه‌شته‌ پایته‌ختى شانشینی ئوردن.

شانشینی ئوردن، بە یەکێک لە دۆستەکانی کورد دێنە ئەژمار و لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە فەرمی سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە.













باسنیوز
Top