کەلار.. دوو تاقیگە و دەرمانخانەیەک سزادران
ھەردی سەرکەوت، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی شاری کەلار، ڕایگەیاند:"لێژنەی نۆرینگە، تاقیگە و دەرمانخانە ئەھلییەکانی سنووری شاری کەلار، بەردەوامن لە سەردان و پشکنین و بەدواداچوون و سزادانی سەرپێچی کاران، لەو چوارچێوەیەشدا بە ھۆی بوونی ٢٠ پارچە ماددەی بەسەرچوو، تاقیگەیەک بە بڕی ١٥٠ ھەزار دینار غەرامەکردن و ١٠ رۆژ داخستن سزا درا".
بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی شاری کەلار، ئەوەشی خستەڕوو: "تاقیگەیەکی دیکە بەھۆی بوونی بوونی دوو پارچە دەرمانی بەسەرچوو بەبڕی ٥٠ ھەزار دینار غەرامە کرا".
گوتیشی: "دەرمانخانەی دیکە، بە ھۆی کارکردنی سێ کارمەندی بێ مۆڵەت و نەبوونی ئامێری فێنک کردنەوە کە دەبێتە ھۆی خراپ بوونی دەرمانەکانی، تا جێبەجێکردنی رێنماییەکان، داخراوە".
وێنەکە ھی دەرمانخانەکان نییە
باسنیوز
