کەلار.. دوو تاقیگە و دەرمانخانەیەک سزادران

 کەلار.. دوو تاقیگە و دەرمانخانەیەک سزادران
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەلایەن لێژنەی نۆرینگە و دەرمانخانەکانی قایمقامیەتی کەلارەوە بەھۆی بوونی دەرمانی ماوەبەسەرچوو جێبەجێ نەکردنی ڕێنماییەکانەوە، دوو تاقیگەی پزیشکی و دەرمانخانەیەک سزادران.

ھەردی سەرکەوت، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی شاری کەلار، ڕایگەیاند:"لێژنەی نۆرینگە، تاقیگە و دەرمانخانە ئەھلییەکانی سنووری شاری کەلار، بەردەوامن لە سەردان و پشکنین و بەدواداچوون و سزادانی سەرپێچی کاران، لەو چوارچێوەیەشدا بە ھۆی بوونی ٢٠ پارچە ماددەی بەسەرچوو، تاقیگەیەک بە بڕی ١٥٠ ھەزار دینار غەرامەکردن و ١٠ رۆژ داخستن سزا درا".

بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی شاری کەلار، ئەوەشی خستەڕوو: "تاقیگەیەکی دیکە بەھۆی بوونی بوونی دوو پارچە دەرمانی بەسەرچوو بەبڕی ٥٠ ھەزار دینار غەرامە کرا".

گوتیشی: "دەرمانخانەی دیکە، بە ھۆی کارکردنی سێ کارمەندی بێ مۆڵەت و نەبوونی ئامێری فێنک کردنەوە کە دەبێتە ھۆی خراپ بوونی دەرمانەکانی، تا جێبەجێکردنی رێنماییەکان، داخراوە".
وێنەکە ھی دەرمانخانەکان نییە














باسنیوز
Top