په‌رله‌مانتارێكى كورد : سه‌لیم جبوورى زمانى سه‌دامییانه‌ى به‌كار ده‌هێنێت و سه‌رده‌مى به‌عسمان بیرده‌هێنێته‌وه
شاخه‌وان عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى عێراق، له وه‌ڵامى لێدوانه‌كانى "سه‌لیم جبوورى" ڕای گه‌یاند :" ده‌بوایه جبوورى، ئاگادارى پۆسته‌كه‌ی خۆى ببوایه كه سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه و مافى پێكهاته‌كانى دیكه‌ى له‌به‌رچاو بگرتایه، له‌نێویشاندا كورد كه داواى مافى چاره‌ى خۆنووسین ده‌كات".
ڕوونیشیكرده‌وه، كه مافى چاره‌ى خۆنووسین، مافى گه‌لى كورده، نه‌ك مافى سه‌لیم جبوورى یان هه‌ر كه‌سێكى دیكه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده، گوتیشی :" جبوورى له هه‌ڕه‌شه‌كانیدا زمانى سه‌دامییانه‌ى به‌كارهێناوه و هه‌ڕه‌شه‌كانیشى سه‌رده‌مى ؛سه‌دام حسێن؛مان بیر ده‌هێنێته‌وه، كه هه‌میشه هه‌وڵى ده‌دا، له خاكى خۆمان ده‌رمان بكات".
پێیشیوایه، ده‌بوو سه‌رۆكى په‌رله‌مان كارى بكردایه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانى پارێزگاكه‌ى خۆى كه دیاله‌یه، گوتیشی :" كورد ڕاهاتووه له‌گه‌ڵ شێوازه‌كه‌ى سه‌لیم جبوورى، كه شێوازێكى دوژمنكارانه‌یه به‌رامبه‌ر به‌گه‌لى كورد، له ڕه‌تكردنه‌وه‌ى بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیاره‌كانى حزبى به‌عسى تایبه‌ت به زه‌وییه‌كانى كه‌ركووك كه به‌عسییه‌كان داگیریان كردووه، ده‌ستیپێكرد و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر توند به‌رگرییان لێده‌كات".
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه :" ئێمه ئه‌و كاته هه‌ستمان به دژایتیكردنى سه‌لیم جبوورى كرد كه به‌رگرى له تیرۆریستان ده‌كرد كاتێك چوونه یه‌كێك له گونده‌كانى كه‌ركووكه‌وه، هه‌روه‌ها كاتێك ڕازی نه‌بوو هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووكدا بكرێت. بۆیه دڵنیای ده‌كه‌ینه‌وه، كورد له كه‌ركووكدا ده‌مێنێته‌وه و ئه‌وه‌ى ده‌بێت جێیبهێڵێت سه‌لیم جبوورى و ئه‌وانه‌یه ئه‌و به‌رگرییان لێده‌كات".
شاخوان عه‌بدوڵا، گوتیشی :" حزبى به‌عس به‌و هه‌موو هێزه‌ى نه‌یتوانى كورد له خاكى خۆى ده‌ربكات، بۆیه سه‌لیم جبوورى نه‌هێزى هه‌یه و نه‌تواناى ئه‌وه‌شى هه‌یه، لێدوانه‌كانیشی له به‌هێزییه‌وه نییه، به‌ڵكو وڵاتى دراوسێ هه‌یه هانى ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و جۆره لێدوانه ناده‌ستوورییه بدات كه دژ به سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه".
سه‌لیم جبوورى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، له كۆنگره‌یه‌كی توركمانه‌كاندا له به‌غدا دوێنێ (چوارشه‌ممه 17ى ئایارى 2017) له گوته‌یه‌كدا، دبه‌شكردنى عێراق بۆ چه‌ند وڵاتێكى ڕه‌تكرده‌وه.
باسنيوز
