پیرانشار.. ورچ هاووڵاتییەکی کورد بریندار دەکات

 پیرانشار.. ورچ هاووڵاتییەکی کورد بریندار دەکات
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە یەکێک لە کوێستانەکانی پیرانشار، ورچ هێرشی کردووەتەوە سەر هاووڵاتییەک و برینداری کردووە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2017/5/18 لە کوێستانەکانی گوندی (دۆڵینێ)ی سەر بە پیرانشار، ورچ هێرشی کردووەتەوە سەر هاووڵاتییەکی کورد و بە توندی برینداری کردووە.

بەهۆی ئەو هێرشەوە هاووڵاتییەک بەناوی (ڕ.ڕ)، بە توندی بریندار بووە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، ئەو هاووڵاتییە کوردە ئێستا لە یەکێک لە ناوەندە تەندروستییەکانی پیرانشار، لەژێر چاودێریی پزیشکی دایە.

بەپێی هەمان سەرچاوە ئەو هاووڵاتییە ئێستا دۆخی تەندروستیی باشە.













باسنیوز
Top