جەعفەر ئێمنیکی: ڕۆژانی خۆش ڕوو لە ھەرێمی کوردستان دەکەن
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18/5/2017، جەعفەر ئێمنیکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند: "زۆربەی وڵاتان دەڵێن ھەرێمی کوردستان ڕۆژانی سەختی تێپەڕانووە و ڕۆژانی خۆشی لەپێشە".
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو، کە خوازیارن بارودۆخی سیاسیی ھەرێمی کوردستان و قەیرانی دارایی چارەسەر ببێت و بگەڕێتەوە بۆ دۆخی جاران، ھەروەھا پەرلەمانی کوردستانش کارا بکرێتەوە، ھێمای بۆ ئەوەش کرد: "دڵنیام کە ئایندەیەکی گەشمان لە پێشە، ئەوەش تەنیا قسە نییە، چونکە زۆربەی وڵاتان ئەوەمان پێ دەڵێن".
باسنيوز
