ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی چوار بڕیاری تایبەت بە قەزای چەمچەماڵ پەسەند دەکات
بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا ئەم چوار بڕیارە لە بەرژەوەندیی قەزای چەمچەماڵ و بۆ باشترکردنی ڕەوشی ئەمنیی ئەو شارە دەرکراوە.
بڕیارەکان بریتین لە:
- ناردنی ھێزێکی 100 کەسیی وەزارەتی ناوخۆ بۆ چەمچەماڵ.
- دابینکردنی ئۆتۆمبێل و کەرەستەی سەربازی بۆ ھێزەکانی ناوخۆ.
- وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگاری سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕێکاری ئیداریی دەگرنەبەر بۆ کردنەوەی میلاکاتی بەڕێوبەرایەتییەکانی ناوچەکە.
- کردنەوەی بنکەی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان
پێکهێنانی ئەم کۆبوونەوە و دەرکردنی ئەم چەند بڕیارە لەبارەی قەزای جەمچەماڵ لە کاتێک دایە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا دیاردەی تەقەکردن لەو شارە زیادی کردووە و چەندین گرژی و ئاڵۆزی ڕوویان دا و بەرپرسانی قەزاکەش باس لە کەمیی هێزی ئەمنی و پۆلیس دەکەن.
باسنیوز
