تاقیگەیەکی پزیشکیی ددانسازی لە سۆران دادەخرێت

تاقیگەیەکی پزیشکیی ددانسازی لە سۆران دادەخرێت
بەرپرسی چاودێریی لێژنەی تەندروستیی سۆران، ڕای گەیاند، کە بەھۆی نوێنەکردنەوەی مۆڵەت و نەبوونی ڕێنماییەکانی پزیشکی، تاقیگەیەکی ددانسازی داخرا و خاوەنەکەی ڕووبەڕی سزای یاسایی دەکرێتەوە.

قەسیم برادۆستی، بەرپرسی چاودێریی لێژنەی تەندروستیی سۆران، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە 18/5/2017، بە ھاوکاریی لێژنەی ئابووریی قایمقامیەتی سۆران، لە بەردەوامی پشکنین و چاودێری و بەدواداچوونەکانماندا، لە بازاڕ و دوکان و شوێنە گشتتییەکاندا، دوای دڵنیابوون و بەھۆی نەبوونی مۆڵەت و مەرجەکانی تەندروستی، تاقیگەیەکی پزیشکی ددانسازیمان لەسۆران داخست".

بەرپرسی چاودێریی لێژنەی تەندروستیی سۆران، گوتیشی: "خاوەنی ئەو تاقیگەیە بەو ھۆکارانە، بۆ جێبەجێکردنی یاسا و سزای یاسایی، بانگھێشتی دادگا دەکرێت".















باسنیوز
Top