سەرۆك بارزانی بەرەو شانشینی ئوردن بەڕێ کەوت
بەپێی راگەیاندراوێکی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، بارزانی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و لەسەر بانگھێشتی فەرمیی شا عەبدوڵا، پادشای شانشینی ئوردن، سەردانەکەی بەرەو ئەو وڵاتە دەست پێ کردووە.
بڕیارە لەو سەردانەدا سەرۆک بارزانی لەگەڵ شای ئوردن کۆببێتەوە و بەشداریش لە کۆڕبەندی ئابووریی جیھانی لە دەریای مردووی ئوردندا بکات.
