کادیرێکی پێشکەوتووی یەکێتی: ھەر کەسێک لە بازنەی گۆڕان دەربچێت ئەوان بە خیانەتکاری دەزانن
دەلیل جەمال، ئەوەی ڕاگەیاند: زۆربەی سەرکردەکانی یەکێتی، ڕووبەڕووی ڕاگەیاندنی تەشھیراویی گۆڕان بوونەتەوە، ئەمەش کارێکی ھەڵەیە و نابێ گۆڕان درێژە بەو کارە ھەڵەیە بدات“. گوتیشی: "لەچەند ڕۆژی ڕابردووشدا، ھێرشێکی ناوزڕاندن ئاراشتەس کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی کراوە، پێویستە میدیای گۆڕان و میدیای حزبەکانی دیکە واز لە بەخشینەوەی تۆمەت و نازڕاندن بھێنن“.
دەربارەی ھێرشی لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان بۆسەر سالار عەزیز، ئەو کادیرە پێشکەوتووەی یەکێتی باسی لەوە کرد: ”سالار عەزیز، یەکێکە لە پیاوە تێکۆشەرەکانی کوردستان، ئەو ساڵانێکی زۆر خزمەتی بە بزووتنەوەی گۆڕان کردووە، بەڵام ماوەی چەند ڕۆژێکە تۆمەت و قسەی نەشیاوی ئاڕاستە دەکرێت، ھۆکارەکەشی تەنیا بۆ دەربڕینی بۆچوونی جیاوازی خۆی دەگەڕێتەوە“.
باسی لەوەش کرد:" ئەگەر ئەو تۆمەتانەی لەلایەن گۆڕانەوە ڕووبەڕوی سالار عەزیز دەبێتەوە ڕاستیش بێت، لێرەدا پرسیارێک درووست دەبێت، ئەویش ئەوەیە کە بۆچی کاتێک سالار عەزیز لەناو گۆڕاندا بوو، کارەکتەرێکی تێکۆشەر و پاک و پاڵاوان بووە، ئەی بۆچی کاتێک واز لە گۆڕان دەھێنیت، دەبێ پیاوێکی خائین و خۆفرۆش بێت؟“.
دەلیل جەمال نیگەرانیی خۆی دەربڕی لەوەی ”میدیای گۆڕان میدیایەکە ھێرشەکانی ناڕەوایە“ و گوتی: ”ئەوە شتێکی خراپە، میدیای ھەر حزبێکیش بەو جۆرە کار بکات، بانگەشە بۆ مەرگی خۆی دەکات، چونکە کاتێک باوەڕ بە جیاوازییەکان و بەرامبەرەکەت نەما و ھەر کەسێک لە بازنەی تۆ چووە دەرەوە، بە خائین تەماشای بکەیت، دڵنیام ئەو لایەنە ھەنگاو بۆ ھەڵوەرین و کۆتایی ھاتنی خۆی دەنێت“.
باسنیوز
