له خورماتوو هێزی پێشمەرگەی کوردستان شکستی بە هێرشێکی چەکدارانی توندڕەوی داعشی هێناوە
بەپێی زانیارییەكان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2017/5/18 لە ناوچەی (زەرگە)ی سەر بە قەزای خورماتوو، پێشمەرگە بە توندی وەڵامی هێرشێکی داعشیان داوەتەوە و شکستاین پێ هێناوە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، لەو هێرشەدا دەیان چەکداری داعش کوژراون و بریندار بوون.
هەر لەو هێرشەدا شۆفڵێك و چەند ئامێریکی دیکەی داعش و چەک و تەقەمەنی دەستیان بەسەردا گیراوە.
باسنیوز
