شاخه‌وان عه‌بدوڵا: ئه‌گه‌ر حه‌شدى شه‌عبی پاشه‌كشه نه‌كات كوردستانیش هێز ده‌جوڵێنێت
ئه‌ندامێكى لێژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر حه‌شدى شه‌عبی له‌و ناوچانه‌ى ئێستا تیایدان پاشه‌كشه نه‌كات، ئه‌وا هه‌رێمى كوردستانیش هێز ده‌جوڵێنێت.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى لێژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند : " ئه‌گه‌ر حه‌شدى شه‌عبی له‌و ناوچانه‌ى كه پێشڕه‌وى تیادا كردووه، نه‌كشێته‌وه، ئه‌وا ئێمه‌ش جوڵه به‌هێزه‌كانمان ده‌كه‌ین و ئه‌و ناوچه كوردستانییانه‌ى هێشتا ڕزگار نه‌كراون ڕزگاریان ده‌كه‌ین".
ڕوونیشیكرده‌وه، كه دواى ئه‌وه‌ى نیگه‌رانییه‌كانى جه‌نابی سه‌رۆك گه‌یشته به‌غدا، به‌و هۆیه‌وه ئێستا پێشڕه‌وییه‌كان وه‌ستاون و نه‌چوونه‌ته ناو گونده كوردییه‌كان و سه‌نته‌رى شاره‌دێی قه‌یره‌وانه‌وه، نیگهرانییهكانش واى كرد، كه سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له ڕێگاى "فالح فه‌یاز"ه‌وه په‌یامێك بنێرێت كه ئاماژه‌ى به‌وه كردووه، ئه‌وان ئامانجیان له بهروپێشچوونهكان دوژمنكارانه نیه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه بڕیار بووه به‌هه‌ماهه‌نگى نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و سوپاى عێراق ناوچه‌كانى سنوورى شنگال كه (گر عوزێر، ته‌ل به‌نات، ته‌ل قه‌سه‌ب)ه بهیهوهكه و به‌بێ به‌شداریكردنى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبی ڕزگاری بكرێن، گوتیشی : " ئه‌وان ده‌زانن ئه‌گه‌ر له پێشڕه‌وییه‌كانیان به‌رده‌وام بن، ئه‌وا ئێمه‌ش تاكلایه‌نانه و بۆ ڕزگاركردنى كۆمه‌ڵگه‌كانى ژێر ده‌ستى داعش، جووڵه به‌هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین".
شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جه‌ختیشى كرده‌وه، كه پێویسته ئه‌و ناوچانه‌ى حه‌شدى شه‌عبی پێشڕه‌وییان تیادا كردووه، جێی بهێڵن و سوپاى عێراق شوێنیان بگرێته‌وه، له هه‌مان كاتدا هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ش ده‌بێت بچنه ئه‌و شوێنانه، ئه‌گه‌ر نا، مانه‌وه‌ى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبی نه له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌یه كه كراوه، نه له به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌دایه.
bas news-
